وەزارەتی شارەوانی وادەڵێت

ئیفراز سێ تەواو بووە و بەمزووانە دەكرێتەوە

964+

کوردستان ئەحمەد
وەزارەتی شارەوانی هەرێم دەڵێت، كارەكانی پڕۆژەی بۆری ئاوی ئیفرازی سێ لە شاری هەولێر تەواو بووە و بەمزوانە دەكەوێتە كار.

لە پەیجی فەرمی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاردا هاتووە، كارەكانی پرۆژەی گۆڕینی بۆری ئیفراز سێ لە شاری هەولێر لە قۆناغی كۆتاییدایە و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بۆرییە نوێكە بە بۆرییە كۆنەكە دەبەسترێتەوە و گرفتی شكانی بۆرییەكە چارەسەر دەبێت.

كاری پاراستن و سەلامەتی پاراستنی بۆریەكە تەواوبووە، هەموو پێداویستییەکانی بەستنەوەی بۆریی کۆن و نوێ گەیشتووەتە شوێنی کار و کاری دانانی بۆریی و لەحیمکردن و داپۆشینی بۆرییەکەش تەواو بووە.

کارەکانی دروستکردنی مەنهۆڵ بۆ قوفلە هەوایییەکان لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە چەند كاتژمێری داهاتووشدا هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە لە كاتی بەستنەوەی بۆرییە نوێكە بە بۆرییە كۆنەكە و پرۆژەكە بە كۆتا دێت.

ئەو پرۆژەیە لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردایە و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر جێبەجێ دەكرێت بۆ چارەسەركردنی گرفتی شكانی بۆریی ئیفراز سێی هەولێر كە كاریگەری تەواوی لەسەر باشتركردنی پڕۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشێكی زۆری دانیشتووانی شاری هەولێر دەبێت.

بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ، ئاوی خواردنەوە بۆ 40%ـی دانیشتووانی هەولێر دابیندەکات، بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێم، داوا لە دانیشتووانی هەولێر دەکات دەست بە ئاوەوە بگرن.

شکانی بۆرییەکە لە کاتێکدایە لەئێستادا وەزارەتی شارەوانی سەرقاڵی گۆڕینی بەشێکی بۆرییەکە