" تاكۆتای رەمەزان بەردەوامدەبێت"

لە سێ رۆژدا 33 هەزار كەس سەردانی پێشەنگای هەولێری كردووە

964+
‎مەریەم ئەحمەد
سێ رۆژە پێشەنگای نێودەوڵەتی سەری ساڵ و بازاڕكردن لە هەولێر كراوەتەوە و هەزار كەس سەردانیان كردووە

‎پێشەنگاكە زۆرترین بەرهەمی خۆراك و خواردنی رۆژانەی تێدایە.

‎حەسەن سامی بەڕێوەبەری كاڕگێری سەنتەری پێشانگا نێودەوڵەتیەكانی هەولێر بە تۆڕی 964وت، لەماوەی سێ ڕۆژ 33 هەزار كەس سەردانی پێشانگایی نێودەوڵەتی هەولێریان كردوە .

زۆربەی سەردانی كەران گەنجن، پێداویستی رۆژانە دەكڕن، شوێنەكە قەرەباڵغە و هاوڵاتیان بەدوای پێداویستیەكانیان دەگەڕێن.

تۆری964قسەی لەگەڵ چەند هاوڵاتیەك كردووە ئەوان دەڵێن، پێشەنگاكە سودێكی زۆر گەورەی بۆ هاوڵاتیان هەیە، هەم بۆ كڕیار و هەم بۆ فرۆشیار سودێكی گەورەی هەیە.

بەپێی پێشبینیەكانی بەڕێوبەری كارگێڕی سەرنتەری پێشانگا نێودەوڵەتیەكان بە نزیكەی نیوملیۆن هاوڵاتی سەردانی پێشەنگاكە دەكەن تا كۆتایی مانگی رەمەزان

فیستیڤاڵەكە شەوانە كاتژمێر 6ی ئێوارە دەكرێتەوە وتا پارشەو بەردەوامدەبێت.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد