لە 964ـەوە نرخی بەرهەمە دەریاییەکانی عێراق بزانە

ماسی سەبوری دانەی بە 45 هەزار دینارە

964+

بەسرە

بازاڕی نەگعە، یەکێکە لە دیارترین بازاڕەکانی ماسی و بەرهەمە دەریاییەکانی عێراق کە سەبەتەی ماسی عێراقە، گرانترینەکەی کیلۆی بە 45 هەزار دینارە.

بازاڕی نەگعە دەکەوێتە سەر بەندەری فاو لە باشووری شاری بەسرە کە دەکەوێتە سەر کەنداوی عەرەبی، لەو بازاڕەدا ماسیگرەکانی عێراقی دەچنە ناو دەریا، جگە لە راوکردنی چەندین جۆری ماسی ئەوا رۆبیانیش راو دەکەن.

موحەیسن داود، یەکێکە لە فرۆشیارانی ماسی لە بازاڕەکە و قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: چوار رۆژ بۆ راوی ماسی رۆیشتین، ماسی زۆرمان راو کردووە و پێمانوایە لە داهاتووی نزیکدا ژمارەی ماسییەکان زیاد بکەن و بەمەش راوی ماسی ئاسانتر دەبێت و دەتوانین ماسی زیاتریش راو بکەین.

لە مەزادی نەگعە کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین مەزادی ماسی و کڕیار لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق رووی تێدەکەن، نرخی ماسی و رۆبیان بەمجۆرەیە.

سەبوری کلدانی (2 دانە) بە 90 هەزارە.
سەبوری مامناوەند (2 دانە) بە 25 هەزارە.
سەبوری “گۆترە” (30 دانە) بە 50 هەزارە.
بەیاحی درشت دانەی بە 9000.
بەیاحی مامناوەند دانەی بە 6500.
بەیاحی نەرم دانەی بە 5000.
حاسون دانەی بە 6000.
زمانی زبری گا دانەی بە 7000.
زمانی مامناوەندی دانەی بە 5000.
شەعری درشت دانەی بە 6000.
دەلعە دانەی بە 6000.
رۆبیانی درشت (جامبۆ) دانەی بە 20 هەزار.
رۆبیانی مامناوەند دانەی بە 12 هەزار.
رۆبیانی شحێمی دانەی بە 5000.
زبێدی درشت دانەی بە 40 هەزار.
زبێدی مامناوەند دانەی بە 18 هەزار.
زبێدی “گەراشی” دوو کیلۆ بە 30 هەزار.