به‌فرى زستان ده‌كه‌نه سه‌رچاوه‌ى ئاوى هاوین
964+
ئاکام غەفور- رواندز
شوانكارانى گوندی گەرەوان، لە چیای کارۆخ چاڵه‌به‌فر دروستده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ى له‌هاویندا بۆ تینوێتى ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌كارى بهێنن، چونكه به‌قسه‌ى شوانكارێك “چیاى كاروخ كه‌مترین سه‌رچاوى كانیاوى لێیه”.
کارەکە بە دوو شێواز ئەنجام دەدرێ، جۆرێکیان پێیدەوترێت چاڵەبەفر کە دەستکرد نیە، چالێکە لە شاخ تەنها دایدەپۆشن بۆی تیشکی خۆری بەر نەکەوێ.
جۆرى دووه‌میشیان، بەفرەکە دادەپۆشن لە دامێنی بەفرەکە بیرێک لێ دەدەن بۆ ئەوەی ئەو ئاوەی لە ئەنجامی توانەوەی بەفرەکە دروست دەبێت لەوێ کۆ ببێتەوە و ببێته كانیاو.
شوانكار و ئاژەڵداران لە مانگی ئایاره‌وه روو لە کوێستانەکان دەکەن، سود لەو بەفرە دەبینن كه له‌زستاندا باریوه، بۆ خواردنەوە و دابینکردنی ئاو بۆ ئاژەڵەکانیان له وه‌رزى هاوین سوودى لێوه‌رده‌گرن.
عه‌بدولڕه‌حمان هەمزە شوانكارێكی گوندی گەرەوانه بۆ 964 وتی، لە کۆنەوە دانیشتوانی گوند بە هەرەوەز ئەم کارە ئەنجامدەدەن رۆژێک دیاریدەکەن بۆ داپۆشینى بەفر، وتیشی “لە کۆندا کارەکە قورس بوو چونکە وەک ئێستا کەره‌ستەی پێویست نەبوو و به جۆرە گیایەکی کوێستانى به‌فره‌كه داده‌پۆشرا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “له چیای كاروخ كه‌مترین كانیاو هه‌یه، بۆیه ناچارین له‌و ناوچه كوێستانییه به‌فری زستان بپارێزین”.
روونیشیكرده‌وه، مەبەست لەو کارەیان پارێزگاریکردنە لە بەفرەکە بۆ ئەوەی راستەخۆ تیشکی خۆری بەرنەکەوێ و تاکو کۆتایی هاوین بمێنێته‌وه. وتیشی “بەم رێگایە بەفرەکە دەیبەستێ و به‌ئاسانى ناتوێتەوە”.
چیای کارۆخ دەکەوێتە نێوان رواندز و دۆلی شاورێ، دوو هه‌زارو 560 مه‌تر لە ئاستی دەریاوە بەرزە. یەکێکە لە کوێستانە به‌ناوبانگه‌كانى کوردستان كه لە وەرزی هاویندا ژمراه‌یه‌كی زۆره شونكاره‌و ئاڵدارى ناوچه‌كان رووی تێده‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن