ماوەی مانگێک لێخۆشبوونی قەرزی ئاو درێژکرایەوە

964+

فەرمان سادق

لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو بۆ ماوەی مانگێک درێژکرایەوە بۆ مانگی داهاتوو.

لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی ئاو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی کە سبەی دووشەممە 10.4.2023 وادەکەی کۆتایی دێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ماوەی لێخۆشبوونەکەی بۆ ماوەی مانگێک درێژکردەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا وردەكاریی قەرزەكە هاتووە، لێخۆشبوون لە 15% دەگرێتەوە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی قەرزی ئاویان لەسەرە.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، ئاماژەی بەوەشداوە كە هاوڵاتیان دەتوانن لە سبەی دووشەممە 10.4.2023 تاوەکو 10.4.2023، سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن و قەرزەكانیان بە لێخۆشبوونی 15% بدەنەوە.