گەنجێک فێڵ لە چاو دەکات
+964
دیلان محەمەد جەزا
رۆژ سەلام ماوەی ساڵێک زیاترە سەرقاڵی یاریی خێرایی دەستە، كه به “ته‌ڕده‌ستی” ناسراوه.
رۆژانە یارییەکان لەگەڵ ھاوڕێ و ھاوڵاتیاندا دەکات بۆ بەسەربردنی چەند کاتێکی خۆش، لەلایەن ھاوڵاتییانیشەوە پێشوازییەکی گەرمی لێدەکرێت.
رۆژ ده‌ڵێت، ئەم یارییە ھیچ پەیوەندییەکی بە جادووەوە نییە، لە کۆمەڵێک تەکنیک پێکھاتووە.
ئه‌و چەند جۆرێکی جیاواز کارتی یاریی ھەیە، جۆری ھەیە نزیکەی 1200 یاریی پێده‌کرێت.
یاریی ته‌ڕده‌ستی لە کۆندا بە لاستیکی پارە و قەڵەم و پارەوە کراوە.
رۆژ سه‌لام بەدەر لەو یارییە، خۆی موزیسیانە و ژەنیاری ئامێری كه‌مانجه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا