مۆلیدەکانی کەلار مۆڵەتی ژینگەییان نییە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان دەڵێت، مۆلیدە ئەھلیەکانی کەلار مۆڵەتی ژینگەییان نییە و ناتوانین پشکنینیان بۆ بکەین.
لە قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، نزیکەی 120 مۆلیدەی ئەھلی هەیە.
دورەید سەلیم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان بە 964ی وت “بەشێکی زۆری مۆلیدە ئەھلیەکان دوکەڵێکی زۆر دەردەدەن، جگە لەوەش شوێنی ھەندێکیان لەناو پارک و شوێنە گشتییەکان یاخود لەناو کۆڵانەکان دانراون، کە ئەمەش لە دەرەوەی رێنماییەکانی دەستەی ژینگەیە”.
بەوتەی دورەید دانانی مۆلیدەکان بەر لە دروستبوونی فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان بووە.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان دەڵێت: ناتوانین ھیچ پشکنین و لێپێچینەوەیەکیان لەگەڵدا بکەین، لەلایەن دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان نووسراومان بۆ ھاتووە بۆ وەرگرتنی ئاماری مۆلیدە ئەھلیەکان، ئێمەش ئاراستەی قایمقاممان کردووە بەڵام وەڵام نەدراوینەتەوە.
بەپێی زانیاری 964 مۆلیدەکانی قەزای کفریش هەمان گرفتیان هەیە و مەرجی ژینگەییان نییە.
لە رێنماییەکانی ژینگەی هەرێم هاتووە، نابێت مۆلیدە لەناو پارک و باخچە و شوێنە گشتییەکان دابنرێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی