بۆ گیای بەهارە چووبوو لە چیا هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا

964+

دیلان محەمەد جەزا

گه‌نجێك له‌گه‌ڵ چوار هاوڕێی بۆ گیای به‌هاره‌ چووه‌ته‌ سه‌ر شاخی سێكانیان، لە سەر شاخ کەمێک لە ھاوڕێکانی دوور بووە و کەوتووەتە خوارەوە.

ھاوڕێکانی پەیوەندیان کردووە بە تیمی فریاکەوتنەوە، بەڵام بەھۆی سەختی رێگاکە نەتوانراوە بە برینداری بھێندرێتە خوارەوە، بۆیە داوا لە تیمی فڕۆکەوانی کراوە بۆ ھێنانە خوارەوەی.

محەمەد شێرزاد، بەڕێوەبەری ناحیەی سورداش بە 964 ی راگەیاند، دوای گەیاندنی ئەو کەسە بۆ نەخۆشخانەی شار دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسە تەمەنی 39 ساڵ بووە و پێشمەرگە بووە و خاوەنی چوار منداڵە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق