باڵەخانەی دەستەی دەستپاکی عێراق. وێنە: دەستەی دەستپاکی.
دەستەی دەستپاكی: ئەمساڵ 1088 كەس لەسەر گەندەڵی سزادراون
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
دەستەی دەستپاكیی عێراق دەڵێت، تەنیا لە ئەم ساڵدا هەزار و 88 فەرمانبەر و كاربەدەست بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی سزایان بەسەردا سەپێنراوە.
دادوەر حەیدەر حەنون، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “سەباح” رایگەیاند، ئەو سزادراوانە 34 كەسیان پلەی بەڕێوەبەری گشتی و بەرزتریان هەیە و هەمووشیان بە “تاوانی جۆراوجۆری گەندەڵی” سزادراون.
بە وتەی سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی عێراق، “تاوانی 42 كەسیان بریتییە لە بەرتیلوەرگرتن و 104 كەسیان پارەی دەوڵەتیان دزیوە و 708 كەسیان دەسەڵاتەكانیان خراپ بەكارهێناوە، 44ـیشیان ساختەكاریان كردووە و 190 كەسیش گەندەڵی دارایی دیكەیان كردووە”.
ژمارەی سزادراوان لە ناو فەرمانگەکانی پارێزگاکان 79 کەسە، لەو ژمارەیەش پێنج کەسیان پلەی بەڕێوەبەری گشتیان هەیە.