سێ پاڵەوانیەتی باسکت بۆڵ لە دهۆک کرانەوە
+964
عەمار عەزیز_دهۆک
یەکێتی باسکت بۆڵ لقی دهۆک هەڵسا بە کردنەوەی سێ پاڵەوانیەتی بۆ لاوان و پێشكەوتوان و یاریزانانی دێرین
یەکەم یاری لە نێوان یانەی دهۆک و یانەی پەروەردەی رۆژهەڵات بەڕێوەچوو.
یانەی دهۆک بە کۆکردنەوەی 85 خاڵ توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی پەروەردەی رۆژهەڵات، یانەی پەروەردەی رۆژهەڵات تەنیا 35 خاڵی بەدەستهێنا.
قەیسەر مستەفا، ئەندامی یەکێتی باسکت بۆڵ لقی دهۆک بە 964ی وت، ئەم قارەمانیەتییە لەیاریگای داخراوی یانەی وەرزشی دهۆک بەرێوە دەچێت”
چوار تیم لەسەر ئاستی لاوان بەشداربوون، هەروەها هەشت تیم لەسەر ئاستی پێشکەوتوان.
بەشداربووان کەبەشێوەی 3+3 و لەسەر ئاستی یاریزانانی دێرین شەش تیم بەشدار بوون ئەویش بەشێوەی 3+3 ئەنجام دەدرێت، قارەمانیەتییەکە بۆماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت” قەیسەر مستەفا وای وت
میوانێكی زۆر لە ناوخۆی دهۆك و دەرەوەی دهۆكەوە ئامادەی بینینی یارییەكان بوون.
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد