چه‌ند دیمه‌نێكی پڕۆژه‌كه... فۆتۆ: شاره‌وانى هه‌ریر
رێکخراوێکی ئه‌ڵمانى ئاوەڕۆى هه‌ریر جێبەجێ دەکات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ یه‌كه‌مجار له گه‌ڕه‌كێكی ناحیه‌ى هه‌ریر پڕۆژه‌ى ئاوه‌ڕۆ دروست ده‌كرێت، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، رێكخراوێكی ئه‌ڵمانى بودجه‌كه‌ى دابینكردووه و رێكخراوێكی تریش جێبه‌جێی ده‌كات.
بێوار عەدنان، سەرۆکی شارەوانی هەریر بە 964 راگەیاند، کارکردن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەیه‌كی تایبه‌ت به ئاوەڕۆ به‌رده‌وامه، وتیشی ” ئەم پڕۆژیە لەلایەن ڕێکخراوی (JIZ)ـی ئەڵمانی لە رێگەی رێکخراوی کوردز بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێدەکرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كه لە گەڕەکی نەورۆز کە بە کۆڵانی باخچە ناسراوە جێبه‌جێده‌كرێت.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى یه‌كه‌مجاره ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌و گه‌ڕه‌كه‌ى هه‌ریر جێبه‌جێده‌كرێ و پێشتر نه‌یبوه
ناحیەی ھەریر، دەکەوێتە سنووری قەزای شەقڵاوە، لە پارێزگای ھەولێر، ژمارەی دانیشتووانی بە 99 گوندی سنوورەكەیەوە، نزیکەی 35 هەزار کەسە .