شه‌قڵاوه سێ مانگه مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه
چوار یانه گه‌یشتنه چوارگۆشه‌ی زێڕینی جامی كوردستان
+964
ئاکام غەفور -شەقلاوە
لە قۆناغی هه‌شتی جامی كوردستان له تۆپی پێ، یانه‌كانی شه‌قڵاوه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، دهۆك و قه‌ڵادزێ خۆیان گه‌یانده چوارگۆشه‌ی زیڕینی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
له قۆناغی هه‌شتی جامی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4.4.2023 یانه‌ی شه‌قڵاوه به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر میوانداریی یانه‌ی هندرێنی كرد.
له ئه‌نجامیشدا یانه‌ی شه‌قڵاوه به 1-0 گۆڵ له یانه‌ی هندرێنی برده‌وه، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش یاریزان سانی سه‌لام له خوله‌كی 46 تۆماری كرد.
ئاشتی ئیدریس یاریزانی شەقلاوە بە تۆڕی 964ی وت، “دڵخۆشین بەم ئەنجامە، به‌ڵام به داخه‌وه یانەکەمان لە قەیرانێکی سەختی داراییدایە و سێ مانگە یاریزانەکان موچەیان وەرنەگرتووه، بەڵام یاریزانەکان لە ناو یاریگه بێ موچەییان پێوە دیار نییە و بە رۆحیەتێکی بەرزه‌وه یاریی دەکەن.
ئەنجامی یاریەکانی دیكه‌ش به‌م شێوه بوون:
ئاڕاڕات 2-3 دهۆک
پێشمەرگەی هەولێر 2-1 سیروانی نوێ
ده‌ربه‌ندیخان 4-5 قه‌ڵادزێ “به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه”
بەم شێوەیە یانەکانی دهۆک، شەقڵاوە، پێشمەرگەی هەولێر و قەڵادزێ گەیشتنە قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی جامی کوردستان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا