هاتنى مه‌لیكه بۆ هه‌ولێر ئاسایی بووه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له یه‌كێك له بازگه‌كانى هه‌ولێر، رێگرى له هاتنه‌ناوه‌وه‌ى ئوتومبێله بێ سه‌ره‌تاكان (مه‌لیكه)ـى سلێمانى كرا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌و ئوتومبێلانه هۆكاره‌كه روونده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت، له ئێستادا ده‌توانن بێنه هه‌ولێر و رێكاره پێویسته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژى چوارشەممە 29.3.2023، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم، له رێگه‌ى بڕیارێكه‌وه، داواى لە خاوەنی ئۆتۆمبێلەكانی (مەلیكە) كرد سەردانی سكانەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر بكەن.
له‌باره‌ى هۆكارى ئه‌و رێگریكردنه، ئومێد كوردی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئوتومبێله بێسه‌ره‌تاكان، به 964ـى وت “نووسراوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم نه‌گه‌یشتبووه ئه‌و بازگه‌یه بۆیه ئه‌وانیش رێگه‌یان نه‌دا بێنه ناو هه‌ولێر”.
وتیشی “به‌ڵام له ئێستادا هاتنه‌ناوه‌وه‌ى ئه‌و ئوتومبێلانه بۆ ناو هه‌ولێر ئاساییه”.
پێشتر، فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی وتبوو، ئەو ئوتومبێله مەلیکانە دەگرێتەوە کە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی شارەکانیان پێشتر پشكنینیان بۆ كراوە.
ئه‌وه‌شی روونكردبووه‌وه، لەبەر ئەوەی سکانەر تەنیا لە هەولێر هەیە، بۆیە خاوەنی مەلیکەکان ناچارن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بکەن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ش كه ئومێد كوردى به 964ـى داوه، له هه‌رێمی كوردستاندا 50 هه‌زار ئوتومبێلى بێسه‌ره‌تا هه‌ن، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا ته‌نیا له سلێمانى 12 هه‌زار ئۆتومبێل هه‌یه.