هیچ كوردێك ئه‌ندامی فیدراسیۆنی بۆكسێنی عێراق نییه‌

964+
یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی

دلێر محه‌مه‌د سه‌رۆكی لقی سلێمانیی فیدراسیۆنی بۆكسێنی عێراق، به‌ تۆڕی 964ی راگه‌یاند، هیچ كوردێك نه‌بووه‌ ئه‌ندامی فیدراسیۆنی بۆكسێنی عێراق، كه‌ له‌و رۆژانه‌دا هه‌ڵبژاردنیان كرد.

وتیشی، خۆی حه‌زی نه‌كردووه‌ خۆی هه‌ڵبژێرێت، چونكه‌ هیچ یانه‌یه‌كی كوردستان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتیی بۆكسێنی عێراق نین.
دلێر ده‌لێت، یارییه‌كانی هونه‌ری به‌رگری له‌ كوردستان به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن و كه‌س بایه‌خیان پێنادات.