ئومێد" یادەوەرییەکانی جیلی ئاڵتونی پاراستووە"
سینەمای کۆن و فیلمە کلاسیکییەکان لە سلێمانی دەستدەکەون
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
ئومێد مەحمود تەمەنی 60 ساڵە و لە شاری سلێمانی ئامێری سینەمای کۆن دەفرۆشێت، خاوەنی دوکانەکە لە وڵاتانی ئەوروپاوە بۆی دەنێرێت و ئه‌ویش ده‌یفرۆشێت.
ئومێد ئاماژه به‌وه ده‌كات، کەسانێکی زۆر ئارەزووی ئەو ئامێرانە دەکەن.
جگە لە ئامێره كۆنه‌كانی نمایشی فیلمی سینەمایی، فیلمی كۆن و تەسجیل و رادیۆی کۆنیش له دوكانه‌كه‌ی ئومێددا ده‌ست ده‌كه‌ون.
لە دوکانەکەی ئەودا، هەروەها سینەمای هەشت ملیم، 16ملیم و 35 ملیم ده‌ستده‌كه‌ون، کە ئەم جۆرانه‌یان لە ساڵەکانی شه‌سته‌كان تا کۆتایی ساڵانی هه‌شتاكان بەکارهاتوون، هەروەها فیلمەکانی ساڵانی سییەکان تا نەوەدەکانی هەیە، كه زیاتر فیلمی شەڕ و پۆلیسیین.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان