"سەرما زۆربەی دارەكانی بریندار كردووە"

بەفرەكەی حاجی ئۆمەران زیانی بە گوندنشینان گەیاندووە

+964
ئاسۆ وەرتێ- سۆران

بەفرەكەی ئەم دواییەی حاجی ئۆمەران زیانی بە باخەوانان و گوندنیشینەكانی دەڤەرەكە گەیاندووە.

بەشێك لە میوە و باخ و رەزەكان تووشی گرفتی گەورە بوون، سەرما بەشێكی زۆری بردوون، بەڵام باخەوانەكان هیوایان هەیە بتوانن باخەكانیان زیاتر خزمەت بكەن و بەرهەمی باشیان هەبێت.

باڵەكایەتی زیاتر لە 36 هەزار و 915دۆنم زەویی شیاوی هەیە بۆ کشتوکاڵکردن ، ساڵانە زیاتر لە  پێنج هەزار و 100جووتیار کاری تێدا دەکەن و بڕی  بەرهەمی ساڵانەشی بەگوێری ئاماری کشوکاڵی چۆمان، بریتییە لە 396 هەزار و 393تۆن