لە هەولێر

دەستبەسەر كۆگایەكی یاری قوماركردندا گیرا

964+

كوردستان ئەحمەد – هەولێر

ئاسایشی هەولێر لە ئۆپراسیۆنێكدا دەستی بەسەر كۆگایەكی گەورەی یاری قوماركردندا گرت.

رۆژی شەممە 1.4.2023 ئاسایشی هەولێر لە ئۆپراسیۆنێکدا له‌رێگه‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی سوات، هەڵیانکوتایە سەر کۆگایەکی گەورەی یاری ئه‌لیكترۆنی و قومارکردن.

كۆگایەكە لەرێگەی کۆنی بەحرکەیە لە نزیک گوندی گردجووتیار کە دەکەوێتە پشت قەزای عەنکاوە بە دووری کەمتر لە 10 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێر.

لە کۆگایەکەدا بەگوێرەی راگەیەندراوی ئاسایشی هەولێر، دەیان ئامێر و كه‌لوپه‌لی قومارکردنی تێدا بووە.