964 دەنگۆکان ساغ دەکاتەوە

لە دهۆک تەرمی منداڵی مەلۆتکە نەدۆزراوەتەوە

964+
زەید کۆچەر

دەنگۆی دۆزینەوەی تەرمی منداڵێکی مەلۆتکەی تەمەن پێنج رۆژ لە گۆڕستانی شاخکێی دهۆک بڵاوبووەتەوە، بەڵام بە سۆراغی 964 ئەوە دوورە لە راستییەوە.

دەنگۆکە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی پارێزگای دهۆک بڵاوکراوەتەوە.

لەوبارەیەوە، هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964ی وت، رووداوی لەو شێوەیە رووینەداوە و لە لای ئەوان تۆمارنەکراوە.

هاوکات، حەسەن عەلی کە بە “حەسەن حەفارە” ناسراوە و گۆڕهەڵکەنی گۆڕستانەکەیە بۆ 964 قسەی کرد و وتی، “جگە لە من هیچ کەسێکی تر ئاگاداری ئەم گۆڕستانە نییە و منیش شتی وام نەبینیوە و نەبیستووە کە تەرمی منداڵێک دۆزرابێتەوە”.

964 سۆراغی ئەو دەنگۆیانە دەکات کە رۆژانە بە راست و هەڵە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێنەوە و بە تەکنیکەکانی رۆژنامەوانی ساغیان دەکاتەوە.

پێداچوونەوە: هێمن بەکر