سەدان هەلی کار دەڕەخسێنن

لە هەولێر 17 پڕۆژەی پیشەسازی زەوییان وەرگرت

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە شاری هەولێر زەویی بە 17 پڕۆژەی پیشەسازیی دراوە و مەرجی پێدانی زەوییەکان ئەوە بووە بەرهەمهێن و دەستی کار تیایاندا خۆماڵی بن.

زەوییەکان لە ناوچەی پیشەسازیی تیمارت دابین کراون و پڕۆسەی پێدانی زەوییەکان کۆتایی هاتووە.

پڕۆژەکان بریتین لە کارگەی کاشی، ئەلەمنیۆم، سیرامیک و دروستکردنی تانکی و چەند پیشەسازییەکی تر.

سیامەند کەریم، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی هەولێر بە تۆڕی 964ـی راگەیاند: ئەو پڕۆژانە زۆر گرنگن بۆ هاندانی پیشەسازیی خۆماڵی.

تۆڕی 964 دەزانێت، چەند پڕۆژەیەکی کەم لەو ژمارەیە دەرەکین و زەوییان پێدراوە، “بەڵام ئەو پڕۆژانەن کە لەناوخۆدا بەردەست ناخرێن و ناکرێن مەرجیش ئەوەیە دەستی کارەکانیان خۆماڵی بن”.

ئەو پڕۆژانە لە داهاتوودا سەدان هەلی کار لە ناوخۆدا دەڕەخسێنن. ئەمە وتەی سیامەند کەریمە.