پێشمەرگە حەویجەی گۆڵباران کرد
964+
یادگار محەمەد
یانهی پێشمهرگهی سلێمانی، بردنهوهیهكی دیكهی تۆمار كرد و له خولی عێراقدا یانهی حهویجهی گۆڵباران كرد.
یارییهكه له رکابەرییەکانی گهڕی 17ی خولی تۆپی پێی یانە پلە یەکەکانی عێراق له سلێمانی بەڕێوەچوو، تێیدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگهی فەرماندەیی میوانداریی حەویجەی کرد و به ئهنجامی 5-2 گۆڵ لێی بردهوه.
گۆڵەکانی پێشمەرگە لە لایەن هەریەک لە “ساڵح موتلەگ، ئیبراهیم حەیدەر 2 گۆڵ، محەمەد عەباس، سالار حوسێن”ـەوە تۆمارکران، عەمار موتلەگ و نەشوان محەمەدیش دوو گۆڵەکەی حەویجەیان تۆمارکرد.
بەم بردنهوهیه پێشمەرگەی سلێمانی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 25 و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەمی خولهكه مایەوە .
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا