بەهۆی بوومەلەرزەوە

830 هەزار کەس لە تورکیا و سووریا کاریان لەدەستداوە

964+

فەرمان سادق

بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەمدواییەی تورکیا و سووریا، سەدان هەزار کەس کاریان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی کە رێکخراوێکە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6.2.2023 کە باشووری تورکیا و باکووری کوردستان، هەروەها رۆژئاوای کوردستانی گرتەوە، 830 کەس کاریان لەدەستداوە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە بێت، 660 هەزار کەس توانای ئەوەیان نییە ئیشێک بکەن بۆ ئەوەی گوزەرانیان دابین بکەن، هەروەها 150 هەزار شوێنی کار لە ئێستادا بەکەڵکی ئیش تێدا کردن نایەن، هەروەها هەر کرێکارێک لە تورکیا 230 دۆلاری مانگانە زیان دەکەن بەهۆی ئەو دۆخەی تێی کەوتوون.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە 35 هەزار پڕۆژەی بچووک و مامناوەند بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها ئەو بێکارییەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە روویداوە مانگانە زیانی 5.7 ملیار دۆلاری هەیە.