نۆ رۆژە تەرمەكەی دیارنییە

بۆ دۆزینەوەی تەرمی سامان رێگایەكی نوێ بەكاردەهێنن

+964
هونەر فارس- كەلار
نۆ رۆژە تەرمی گەنجێك لە دەربەندیخان نەدۆزراوەتەوە و رۆژی هەینیش بە درۆن بۆی دەگەڕێن

درۆنەكە لە ئەڵمانیاوە كڕدراوە و گەیەنراوەتە دەربەندیخان و بڕیارە هەینی لە دەریاچەكە بەكاری بهێنن بۆ دۆزینەوەی تەرمەكە.

درۆنەکە توانای قوڵایی 100 مەتر گەڕانی بەژێر ئاودا هەیە و لەڕێگەی ڤیدیۆیەوە رووماڵی ژێر دەریاچەکە دەکات.

درۆنەكە لەلایەن خێرخوازانەوە كڕدراوە تەنیا بۆ دۆزینەوەی تەرمی سامان عەبدوڵا.

سامان عەبدوڵای تەمەن 37 ساڵ شەوی 21 لەسەر 22ی ئەم مانگە بەمەبەستی نانەوەی تۆڕی ماسی لەگەڵ هاوڕێ و ئاوەڵزاوایەکیدا ڕویان لە دەریاچەی دەربەندیخانکرد، بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنی بەلەمەکەیانەوە نوقمی ئاوەکە دەبێت و تائێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە