بە ڤیدیۆ: بەفرە بەهارییەکە گەیشت
964+
هێژین فەتاح – دهۆک
کەمێک لەمەوبەر لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بەفرەکە باری، ئەوە یەکەمین شەپۆلی بەفرە لەم بەهارەی هەرێمی کوردستان ببارێت.
بەفرەکە لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی دەستی بە بارین کردووە.
سەربەست ئاکرەیی بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ بە 964ی راگەیاند، بەفرەكە هێشتا بەتەواوەتی نەگەیشتووەتە ناو كانی ماسێ بەڵام لەسەر چیاكان و ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.
وتیشی، ئامادەكارییان كردووە بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر گرفتێك کە بێتە پێش بۆ هاوڵاتیان.
پێشتر 964 بڵاویکردەوە کە بەگوێرەی ئاژانسەکانی کەشناسی جیهان، لە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی شەپۆلێکی بەفر کە لە تورکیاوە دەستپێکردووە دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.