لە %95ی یەكەنیشتەجێبووەكان تەواوبووە
زۆری نەماوە پیشەوەرانی گەرمیان بچنە ماڵەکانیان
+964
هونەر فارس – کەلار
یەکەی نیشتەجێبوونی پیشەوەران لە %95ی تەواوبووە و تا مانگی شەش بەسەریاندا دابەشدەکرێت، بە قسەی سەندیکای کرێکاران.
پڕۆژەکە ناوی “بانە سیتیە”و بە پیشەوەران ناسراوە، پڕۆژەکە خۆی لە 810 یەکەی نیشتەجێبوون دەبینێتەوە و لەلایەن کۆمپانیای بامۆکەوە جێبەجێکراوە.
بەشی سەرەکی یەکەکان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو یەکەکان تەواو بوون و تا مانگی شەش رادەستدەکرێت، ئەمە بە وتەی عەدنان محەمەد سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران بۆ 964.
بەرپرسی سەندیکای کرێکاران باسی لەوەشکرد، دوای تەواوبوونی یەکەکان، خزمەتگوزارییەکانی ناو پڕۆژەکە تەسلیم بە لایەنە حکومیەکانی شارەکە دەکرێن و لە رێگەی لیژنەیەکەوە کلیل بەسەر سودمەندبوواندا دابەشدەکرێت.