یارییەکانی یانەی نەورۆز دەچێتە كاتی شەوان؟
964+
یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی
جه‌ماوه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز داوا ده‌كه‌ن یارییه‌كانی یانه‌كه‌یان له خولی عێراق له كاتی شه‌ودا به‌ڕێوه‌بچێت، سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌كه‌ش ده‌ڵێت، كێشه‌مان نییه.
دوای ئەو داوایەی کە هاندەرانی یانه‌ی نه‌ورۆز ئاراستەی دەستەی کارگێریی یانەکەیان کردبوو سەبارەت بە بەڕێوەچوونی یارییەکانی یانەکەیان لە کاتی شەودا له خولی نایابی عێراق بەهۆی هاتنه‌وه‌ی مانگی رەمەزانی پیرۆز، جێگر عەبدوڵا سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی 964ی راگەیاند: “بە هۆی هاتنه‌وه‌ی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە وەک یانەکەمان کێشەمان نییە، کە یارییەکان لە کاتی شەودا بەڕێوەبچن، بەڵام ئێستا سەرگەرمی چاککردنی هەندێک کێشەین لە یاریگه‌ی سلێمانیدا، تا بتوانین چارەسەری بکەین”.
وتیشی، بۆ یارییەکەی رۆژی شەممەی داهاتوو، کە بەرامبەر یانەی زاخۆیە، هەر لە کاتی رۆژدا بەڕێوەدەچێت.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، لیژنه‌ی پێشبڕكێیه‌كان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، كات و خشته‌ی یارییه‌كانی خوله‌كه داده‌نێن، بۆیه پێویست ده‌كات یانه‌ی نه‌ورۆز هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی بخرێنه شه‌وانه‌وه، به تایبه‌تی له مانگی ره‌مه‌زاندا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا