مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئیسلام
لە سۆران شوێنەوارێکی دوو هەزار ساڵە دۆزرایەوە
964+
لە سنوری ئیدارەی سۆران، ئەمڕۆ چوارشەممە شوێنەوارێک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بڕۆنز، واتە نزیکەی دوو هەزار ساڵ بەر لە ئێستا.
عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران بە تۆڕی 964ی راگەیاند، لهكاتی جێبەجێکردنی پڕۆژهیهك بۆ گەیاندنی ئاوی خواردنهوه بە گوندی سیدکان سهربه ناحیهی دیانا، ئەمڕۆ کاتژمێر 9:30ی بەیانی، گۆزەیەکی گەورە و ئێسکەپەیکەرێکی مرۆڤ دۆزراونەتەوە.
مێژووی شوێنەوارەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش هاتنی پێغەمەری ئیسلام (د.خ.)
بە وتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، مێژووی شوێنەوارەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش هاتنی پێغەمەری ئیسلام (د.خ.).
“شوێنهوارهكه پێکهاتووە لە گۆزەیەکی گەورە و ئێسکەپەیکەرێکی مرۆڤ، بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بڕۆنز (3300—1200) پێش زایین و بەدواداچوونی زیاتر بۆ بابەتەکە دەکەین”، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران وای وت.
ئێسکەپەیکەرەکە رووەو رۆژهەڵات بەخاکسپێردراوە و پێدەچێت کەسێکی تەمەن پەنجا ساڵ بێت، بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەکە شێواوە، بەڵام تەواوی ئەندامانی جەستەی ماون، عەبدولوەهاب سلێمان وای وت.