ریال مه‌درید ئه‌م هاوینه‌ش پاره خه‌رج ناكات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید پلانی هه‌یه ئه‌م هاوینه‌ش پاره خه‌رج ناكات و ته‌نیا یه‌ك یاریزان بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
به پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئه‌م هاوینه‌ش ریال مه‌درید هانده‌رانی بێهیوا ده‌كات له هێنانی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره بۆ تیپه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئانچیلۆتیی راهێنه‌ر بمێنێته‌وه یان بڕوات، یانه‌كه ته‌نیا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی جود بیلینگهامی یاریزانی بۆروسیا دۆرتموند ده‌دات، كه یاریزانی ناوه‌ڕاسته.
یانه‌ی ریال مه‌درید هاوینی رابردوو هه‌وڵی زۆری دا ئێمباپێی هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسی بباته ریزه‌كانییه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش پێناچێت یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت، چونكه هێشتا ئه‌م وه‌رزه زۆری ماوه و ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی وه‌رز، چاره‌نووسی بازاڕكردنی یانه‌كه له هاوینی داهاتوو زیاتر ده‌رده‌خات.