پشووێكی تایبه‌ت بۆ پێکهاتەی مەسیحی راگه‌یه‌ندرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

پارێزگاری کەرکوک پشووێكی تایبه‌تى بۆ پێکهاتەی مەسیحی بۆ جه‌ژنى ئه‌كیتۆ راگه‌یاند.

جه‌‌ژنى قیامه‌‌ و جه‌‌ژنى ئه‌‌كیتۆ، جه‌ژنى سه‌‌رى ساڵى بابلى ـ ئاشوورییه‌كانه‌‌‌، كه‌ ساڵانه‌ له‌ رۆژى 2ـى نیسان ، پێكهاته‌كانى كلدانى، سریانى و ئاشوورى، ئه‌م جه‌ژنه‌ ده‌گێڕن.

لە راگه‌یه‌ندراوێکدا نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک، ئاماژە بەوەدەکات “رۆژی یەکشەممەی داهاتوو به‌رواری 2.4.2023 پشووی فه‌رمیە لە سەرجەم دام و دەزگا حکومییه‌کانی ناو شاری کەرکوک”.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌، كه‌ پشووه‌ فەرمیەكه‌ تەنها بۆ پێکهاتەی مەسیحییە، بەبۆنەی  جەژنى (ئەکیتۆ) وە.

عەلی حەمادی یاریدەدەری هونەری پارێزگاری کەرکوک به‌ 964ـى وت “ساڵانە ئیدارەی کەرکوک لەو به‌روارە پشووی فەرمی بۆ ئەو پێکهاتەیە ڕادەگەیەنێت کە ئەوان بەشێکی رەسەنی شارەکەن”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن