لە سلێمانی
دەزگای ئاسایشی هەرێم: هەشت چەکداری داعش دەستگیرکران
964+
فەرمان سادق
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، لە چەند هەڵمەتێکی جیاوازدا توانیویان هەشت “تیرۆریستی داعش” دەستگیر بکەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، ئەو هەشت “تیرۆریستەی داعش” بەپێی مادەی 4ـی تیرۆر دەستگیرکراون.
“لەسەر بنەمای هەماهەنگی هەواڵگری بەهاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی عێراق زانیاری دروست بەدەستهات لەسەر ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کە داواکراو بوون لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەزگای هەواڵگری، دژەتیرۆر، یەکەی وەڵامدانەوەی خێرای عێراق کە بەمەرامی خۆحەشاردان لە سنووری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێ بوون”. لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەرێم هاتووە.
دەشڵێت: دوای رەزامەندی دادوەری ئاسایش، لێکۆڵینەوەی مەیدانی لەسەر ئەم کەیسە دەستیپێکرد و دوای چەندین رۆژ بەدواداچوون سەرئەنجام شوێنی مانەوەی داواکراوەکان دەستنیشانکران و خرانەژێر چاودێری هێزەکانمانەوە، پاش دڵنیابوونەوە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، هەر هەشت “تیرۆریست” دەستگیر کران کە هەموویان بەرەگەز عەرەب بوون.
ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان بەشێک لە زانیارییەکان بە نهێنی هێڵرانەوەنەتەوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق