یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر درا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای گفتوگۆی زۆر و گرژی و ئاڵۆزی له ناو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق، دواجار یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌موار كرایه‌وه و ده‌نگی بۆ درا.
به پێی راگه‌یاندراوێكی نوسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆتاییهاتووه، دوای ئه‌وه‌ی یاساكه هه‌موار كرایه‌وه.
شه‌وی رابردوو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وت و به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌خۆ و كوتله بچووكه‌كان به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه رازیی نه‌بوون، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌خۆ به‌گژ سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا چوونه‌وه و دواتریش كرانه ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی كۆبوونه‌وه و هێز بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان هاتنه ناو هۆڵی په‌رله‌مانەوە.
له به‌یاننامه‌كه‌ی نوسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵادا هاتووه، بۆ یه‌كه‌مجار له دوای 2003، سه‌رژمێریی 1957ی عێراق ده‌كرێته بنه‌ما بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌مه‌ش دوای لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م یاساكه، به‌مه‌ش دابه‌شكردنی رێژه‌ی %32ی بۆ پێكهاتهكاتی شاره‌كه نامێنێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی خاڵەکانی هەمواری یاساکەدا، وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵادا هاتووه، هەموو ئەو هاوڵاتیانەی بە ئامانجی سیاسەتی تەعریب هێنراونەتە کەرکوک، ناویان رەشکراوەتەوە و لادەبرێن و مافی دەنگ دانیان له شاره‌كه‌دا نییە.
به هۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە، دوای ساڵی 2003 تەنیا یەکجار هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک بەڕێوەچووە.
له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا 189 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بوون، به كۆی ده‌نگ ره‌زامه‌ندیی درا عێراق به‌سه‌ر 19 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا دابه‌ش بكرێت و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك 19مین پارێزگای عێراق هه‌ژمار كرا.
هاوكات میدیای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌یان به‌وه دا، په‌رله‌منتارانی یه‌كێتی ده‌نگیان به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه نه‌داوه.
له لای خۆیانه‌وه په‌رله‌منتارانی سه‌ربه‌خۆ رایانگه‌یاندووه، له دادگای ئیتحیادی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن و به هه‌مواركردنه‌وه‌كه رازیی نین.