بارسێلۆنا چاوه‌ڕێی حه‌ره‌كه‌یه‌كی مێسییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دۆخێکی ناڕوون دەوری داهاتووی لیۆنێل مێسیی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان داوه، له بارسێلۆناش باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو ده‌كرێت.
گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ سان جێرمان لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، یاریزانەکەش تا ئێستا رەزامەندیی نیشان نەداوە گرێبەستەکە بۆ وەرزی سێیەم درێژبكاته‌وه.
رۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، بارسێلۆنا ترسی ئەوەی هەیە هەنگاوێکی هەڵە بنێت لە دانوستانەکانی بۆ گەڕاندنەوەی مێسی، بۆیە یانه‌كه گفتوگۆکردن لەگەڵ مێسی ناكه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی ئاماژه‌یه‌ك له یاریزانه‌كه وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌كه روونیکردەوە، هەڵوێستی خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسا روون و ئاشکرایە سەبارەت بە گرنگیی گەڕانەوەی مێسی بۆ “کامپ نوو”، ئاماژەی بەوەش کردووه، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بڕیاری داوە وەرزی داهاتووش لە ئەوروپا بەردەوام بێت، سەرەڕای ئەوەی چەند ئۆفەرێكی له یانه‌كانی ئەمریکا و سعوودیە پێگه‌یشتووه.
بارسێلۆنا چاوه‌ڕێی ئاماژه‌یه‌كی مێسی ده‌كات، كه رایبگه‌یه‌نێت حه‌زده‌كات بگه‌ڕێته‌وه بارسا، ئه‌مه به قسه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ.
یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌زانێت ئێستا یانه‌كه ئه‌و شوێنه نییه به پاره‌یه‌كی زۆر مێسی بۆ خۆی رابكێشێت، به‌ڵكو پلانی ئه‌وه‌یه به پاره‌یه‌كی گونجاو، له‌گه‌ڵ به‌شێك له داهاتی ریكلام و سپۆنسه‌ر بۆ مێسی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تیپه‌كه، یاریزانه‌كه رازیی بكات.
لیۆنێل مێسی دوالی 17 ساڵ یاریكردن له بارسێلۆنا، له هاوینی 2021 یانه‌كه‌ی به‌ره‌و یانه‌ی پاریس سانجێرمان جێهێشت.