“بولبولی مەندەلی یەکەمینی جیهانە”
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
بێجگە لە بووکەکەی مەندەلی، ئەم شارۆچکەیە بە چەند شتێکی دیكهش بەناوبانگە، یەکەمیان بولبولەکەیەتی.
مەندەلی یەکێکە لە شارۆچكه جوان و رەنگینەکان، کە دەکەوێتە باشووری قەزای خانەقین.
مەندەلی بە زۆریی باخ و ناوچە پڕ سەوزاییەکانی ناسراوە، بە زۆری دارخورما لەو ناوچە بوونی هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی کۆبوونەوەی ئەو باڵندە و گیاندارانەی کە حەزیان لە خورمایە، بەناوبانگترینیشیان بولبولێكه، کە پێی دەوترێت بولبولی خورمایی.
ئەم بولبولە ناوبانگێکی زۆری هەیە و نازناوی “بولبول مەندەلی” لێنراوە، بەپێی قسەی خهڵكی ناوچهكه، بولبولی ناوچەكە یەکەمە لە جیهاندا، بەهۆی قەبارە و ئەو دەنگە خۆشەی هەیەتی.
عەباس مەندەلاوی خاوەن دوکانی فرۆشتنی بولبولە لە شارۆچكهکە و بە تۆڕی 964ی راگەیاند، بولبولی ئەم ناوچەیە لە هیچ شوێنێکی دیكهی جیهاندا هاوشێوە و هاوتای نییە، لە هەموو شار و شوێنەکانەوە دێن بۆ کڕینی، چونکە زیاد لە شێوازێک دەخوێنێت و زوو دەستەمۆ دەبێت.
نرخی بولبولەکانی ئەم ناوچەیە جۆراوجۆرە، بەپێی تەمەن و زیرەکیان دەگۆڕێت، بە وتەی خۆیان لە 25 هەزارەوە بۆ بچووکەکان دەستپێدەکات و بۆ باشەکانی نرخەکە دەگاتە دوو ملیۆن دینار.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا