سەرتاشێکی کاکەیی پارێزگای هەڵەبجە

هەموو ساڵێک لە مانگی رەمەزان نرخی سەرتاشین دادەبەزێنێت

964+

محەمەد عومەر

دەلاکێکی کاکەیی لە شاری هەڵەبجە ماوەی 16 ساڵە بۆ ڕێزگرتن لە مانگی رەمەزان نرخی سەرتاشین دادەبەزێنێت.

هەڵۆ نادر، خاوەنی سەرتاشخانەی هامنۆ، وەک رێزێک بۆ مانگی رەمەزان هەموساڵێک یەکەم ڕۆژی ئەو مانگە سەرتاشین دەکاتە بێبەرامبەر، تەواوی مانگەکەش بە 2000 دینار سەری هاوڵاتیان چاکدەکات.
هەڵۆ نادر بە 964-ی وت “ئامانجم لەم کارە وەک کاکەییەک رێزگرتنە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان وەک رێزێک بۆ برا مسوڵمانەکانمان کەپێکەوە لە هەڵەبجە دەژین و توانیومانە نمونەیەکی جوانی پێکەوە ژیان بەرجەستەبخەین لەشارەکە”.

کاکەیەکان بەشی زۆریان لە گوندی هاواری سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەژین، ناسراون بە هاواریەکان. سەدان ساڵە کاکەییەکان لەگەڵ موسڵمانان لە هەڵەبجە پێکەوەدەژین.