لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ به‌رتیلدانه‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌كرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا “یوێفا” رایگه‌یاند، به‌ فه‌رمی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی پێدانی به‌رتیل له‌ لایه‌ن یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ خۆزێ نێگرێرای جێگری پێشووی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبژیوانانی ئیسپانیا ده‌ستپێكردووه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یوێفا لێكۆڵه‌ری خۆی راسپاردووه‌ بۆ بابه‌ته‌كه‌ و فیدراسیۆنه‌كه‌ پێیان وایه‌ بارسێلۆنا به‌م كاره‌ی، پێشێلی چوارچێوه‌ی یاسایی كردووه‌.

یانه‌ی بارسێلۆنا تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ی حه‌وت ملیۆن یۆرۆی به‌ به‌رتیل داوه‌ته‌ نێگرێرا و ئه‌ویش هاوكاریی ناوبژیوانانی بۆ یانه‌كه‌ دابینكردووه‌.