“پاراستنی ئاو ئەركێكی ئەخلاقی و ئایینی و نیشتمانیە”

پارێزگاری دهۆك داوا لە هاوڵاتیان دەكات دەست بە ئاوەوە بگرن

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ئاوە، پارێزگاری دهۆك لە فەیسبووكی خۆی پۆستی کردووە و دەڵێت، دەست بە ئاوەوە بگرن

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك، نووسیویەتی، ئەمڕۆ گەرمترین باس و خواستی جیهان، باسی ئاوە و داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات دەست بە ئاوەوە بگرن.

تەتەر هەروەها نووسیویەتی، پاراستن و دەستگرتن بە ئاوەوە، ئەركێكی نیشتمانی و ئایینی و ئەخلاقییە، بۆیە پێویستە هەموو لایەك دەست بە ئاوەوە بگرن و بەفیرۆی نەدەن.