یانەی دەربەندیخان گەیشتە ریزی یانە پلە یەکەکانی عێراق
964+
یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی
تیپی باسکەی یانەی دەربەندیخان دوای بەشداریکردنی لە قۆناغی پاڵاوتنه‌كانی یانە پلە دووەکانی عێراق، خۆی گەیاندە ریزی یانە پلە یەکەکان .
رۆژانی 10 تا 16ی ئه‌م مانگه، بە بەشداریی 16 یانه لە سەرتاسەری عێراق، رکابەرییەکانی خولی باسكه‌ی یانە پلە دووەکان بەڕێوەچوو ، یانەی دەربەندیخان وەک تاکە نوێنەری یانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەشداریی کرد و توانی پلەی سێیەم به‌ده‌ست بهێنێت، به‌مه‌ش خۆی گەیاندە ریزی یانە پلە یەکەکانی عێراق .
بیلال مەولود، سەرۆکی لقی سلێمانیی فیدراسیۆنی باسکەی عێراق تایبەت بە تۆڕی 964 وتی: لە کۆی 16 یانەی بەشداربوو لە قۆناغی پاڵاوتن، یانەی دەربەندیخان وەک تاکە نوێنەری یانەکانی هەرێمی کوردستان بە پلەی سێیەم بۆ ریزی یانە پلە یەکەکانی عێراق سه‌ركه‌وت .
“له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتن چه‌ند رۆژێكه ته‌واو بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی عێراق بڕیاری كۆتایی دا له باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و یانانه‌ی بۆ خول پله یه‌ك سه‌رده‌كه‌ون، كه سێ یانه‌ن و یه‌كێك له‌وانه ده‌ربه‌ندیخانه”، بیلال مه‌ولود وای وت.
لە قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکاندا، کۆمەڵەی هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق هەریەک لە یانەکانی (دەربەندیخان، سۆران، رواندز و گارە)ی لەخۆگرتبوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا