لە یەکەم رۆژی نەورۆزدا نەوت و فاسیان خواردۆتەوە

964+

هونەر فارس -گەرمیان

لە یەکەم رۆژی نەورۆزدا 87 کەس بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر براونەتە فریاکەوتنی شەهید هەژاری کەلار، لە نێویشیاندا نەوت خۆر و فاس خۆر هەبووە.

سێ لە بریندارەکان رووداوی ئۆتۆمبێل و چوار رووداوی کەوتنە خوارەوە و یەک رووداوی خواردنەوەی “نەوت”و رووداوێکی خواردنەوەی “فاس” لەنێو ئاماری سەردانکەرانی ئەمڕۆی نەخۆشخانەکەدان.

رزگار لەتیف، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بە 964-ی راگەیاند، نەوت خۆرەکە تەمەنی سێ ساڵە، ئەو مندالەی فاسی خواردۆتەوە تەمەنی ساڵ و نیوێکە.

منداڵەکان لە ئێستادا تەندروستیان جێگیرە و ڕەوانەی ماڵەوە کراون.

تۆمارکردنی ئاماری رووداوەکان دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ بەشێک لە هاوڵاتیان بە مەبەستی گەشت و سەیران روویان لە سەیرانگاکانی هەرێمی کوردستان کرد.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی