هەواڵەکان
موچە دەنگی نییە و خەمخۆڕی ئاژەڵە بێلانەکانی کۆیەش نەخۆشە
ژووری هەواڵ
“هەرکەس و لایەن و میدیایەک باسی ئەوەی کردبێت کە گوایە شاندی هەرێم لە دوا سەردانی بۆ بەغدا، داوای دواخستنی ناردنی موچەی مانگی حوزەیرانی کردووە، راست ناکات، شاندی هەرێم و وەزارەتی دارایی، پابەندن بە بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە کە موچەی بەدەرکردووە لە هەموو کێشە و بابەتێکی سیاسی و تەکنیکی”، ئەمە دواین قسەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمە لەسەر پرسی موچە.
ئۆتۆمبێلی جوتیارە کوردەکە لە سنووری ناحیەی پردێ دۆزرایەوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی جوتیارەکەش بەردەوامە.
ئەو دایکەی، خەمخۆری ئاژەڵە بێلانەکان بوو، لە جێگادا کەوتووە و وەک جاران ناتوانێ نازی ئاژەڵەکان بکێشێ، بەو حاڵەشەوە دڵی هەر لای ئاژەڵەکانە و رجا لە ئاژەڵدۆستان و هاوڵاتیان دەکات، زوڵمیان لێ نەکەن، ئەم دایکە، نەجات عەبدولڕەزاق ژنێکی دنیادیدە وبەتەمەنی شاری کۆیەیە، لەبەر ئەوەی خزم و کەسەکانی هەریەکەو لەماڵی خۆیاندان ئەو بەتەنیا لەناو ماڵەکەیدا ماوەتەوە.
پێشتر دەمانگوت 2+2=1 بەڵام ئێستا 1+1 بووە بە یەک، ئەمەیان پەیوەندی بە هەست و دروشمی نەتەوایەتییەوە نییە، بەڵکو چیرۆکی ژیانی دوو هاوسەری سەرکەوتووی رۆژهەڵات و باکوری کوردستانە.