دیمه‌نێك له ته‌قه‌كردنه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وی ناحیه‌ى هه‌ریر... فۆتۆ: 964+
له هه‌ریر هێزه ئه‌منیه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه
964+
ئاکام غه‌فور ـــ هەریر
به‌هۆى ته‌قه‌كردنێكی زۆره بۆ نه‌ورۆز، هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌ریر، له شه‌قام و كۆڵانه‌كانى ئه‌و ناحیه‌یه بڵاوه‌ى پێكراوه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش داوا له خه‌ڵك ده‌كات ته‌قه‌كردن رابگرن.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی هەریر، به‌شێكی خه‌ڵكی ئه‌و ناحیه‌یه له‌سه‌ربانى ماڵه‌كانیان هاتوونه‌ته‌ده‌ر و ته‌قه‌ى خۆشی بۆ نه‌ورۆز ده‌كه‌ن و تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ش ته‌قه‌كردنه‌كه به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، خه‌ڵكى به چه‌كى ده‌مانچه و كلاشینكۆف و بیكه‌یسی ته‌قه ده‌كه‌ن.
وەلی باقی، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیەی هەریر بە وەکالەت به 964ـى راگەیاند “بە داخەوە ساڵانە لە ناحیەی هەریر بۆ جەژنی نەورۆز تەقەی خۆشی دەکرێت، دیاردەیەکی ناشیرین و ناشارستانیە، جاری وا هەبووە رووداوی نەخوازراوی لێکەوتووه‌تەوە، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا خۆشبەختانە هیچ کەیسێکى قوربانى تۆمار نه‌كراوه”.
وتیشی “هێزەکانی پۆلیس بەناو شار بڵاوه‌یان پێكراوە بۆ بنبڕکردنی تەقەکردنەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خەڵک لە مالی خۆی تەقەی دەکرد نەمانتوانی ئەو کەسانەی تەقەیان کردوە دەستگیربکرێن”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، داوا لە خەڵک دەکات تەقەکردن رابگرن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ ئەوەی دووربن لە رووداوی نەخوازراو.
ساڵانه له ناحیه‌ی هه‌ریر وه‌ك نه‌ریتێك ته‌قه‌ى خۆشی بۆ جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌كرێت و له‌رابردووشدا ئه‌و ته‌قه‌كردنه زیانى گیانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن