زانکۆی سلێمانی ڤیستیڤاڵ بۆ نەورۆز دەکات
964+
دیلان محەمەد
لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی فێستیڤاڵی بەھار و نەورۆز بەڕێوە چوو، لە چالاکیەکە هونەرمەند عەدنان کەریم گۆرانی بۆ نەورۆز وت و چەند گەنجێکیش نمایشی جلی کوردیان ئەنجامدا.
دیار محەمەد، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە 964-ی راگەیاند، زۆربەی ئەوانەی بەشداریان لە ڤیستیڤاڵەکە کردووە گەنجان و خوێندکارانی زانکۆن.
لە فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتێک بوو بۆ هونەرمەند عەدنان کەریم کە تیایدا چەندین بەرهەمی گۆرانی پێسکەشکرد.
ھونەرمەند عەدنان کەریم باسی بەرهەمی نەورۆز بۆ 964 دەکات.
لە گۆشەیەکی تری ڤیستیڤاڵەکە نژمارەیەک گەنج کە لە 20 کوڕ و 20 کچ پێکهاتبوون جلو بەرگی کوردیان بەدیزاینی نوێ نمایش کرد.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی