ئەو كه‌سه‌ى به ‌ده‌نگی ژنان فێڵى له ‌خه‌ڵك ده‌كرد دەستگیرکرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان ده‌ستگیركردنى كه‌سێكی رایگەیاند، كه‌ بە دەنگی ژنان قسه‌ى ده‌كرد و بە فێڵیش پارەی لە ژمارەیەک خه‌ڵك وەرگرتووە.

لە راگەیەندراوێکدا، مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی فریاکەوتنی کەلار کە کەسێک لە رێگەی موبایلەوە دەنگی خۆی دەگۆڕێت و وه‌ك ژنان قسه‌ ده‌كات و پارەیەکی  زۆری لە خەڵک وەرگرتوە، توانرا ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

به‌قسه‌ى وته‌بێژ، ئه‌و كه‌سه‌ له‌لایه‌ن حەرەکاتی پۆلیس و مەفرەزەی 104ی کەلار له‌ ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار ده‌ستگیر كراوه‌.

“کەسێک سکاڵاى لەدژی تۆمەتبار تۆماركردووه‌، کە بڕی پێنج ملیۆن دیناری بە فێڵکردن لێوەرگرتوە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە “کەسێک سکاڵاى لەدژی تۆمەتبار تۆماركردووه‌، کە بڕی پێنج ملیۆن دیناری بە فێڵکردن لێوەرگرتوە”.

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ “دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار چەندین کەسی تر پەیوەندیان بەپۆلیسەوە کردوە و بەمەستی تۆمارکردنی سکاڵا سەردانی بنکەی پۆلیسی شەهیدانی  قەزای کەلار دەکەن، لەئێستادا بنکەی پۆلیسی شەهیدان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کردۆتەوە و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (456) تۆمەتبار بەندکراوە”.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری دەشڵێت “لەماوەی 24 کاتژمێردا لەسنوری گەرمیان ئەمە دووەم تۆمەتبارە کە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیەکانەوە دەستگیر بکرێت”.

داواشی لەهاوڵاتیانی سنوری گەرمیان كرد لەکاتی بونی هەر هەڕەشەو گرفتێک کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیه‌کانەوە رووبەڕویان دەبێتەوە راستەوخۆ سەردانی بنکەکانی پۆلیس بکەن و سکاڵا تۆماربکەن بۆئەوەی تۆمەتباران روبەڕووی دادگا بکەنەوە.