هەواڵەکان
تابلۆ شێوێندراوەکان چاککرانەوە ودێنیز ئۆنداڤیش کوردییەکى باش دەزانێت
ژووری هەواڵ
ماوەیەک لەمەوبەر، پەیامنێرى 964 بەدواداچوونى بۆ ئەو تابلۆ شێوێندراوانەى هاتوچۆکرد کە لەسەر رێگاى شاخى گۆیژە دانراون، هەرچەندە تیمەکانى شارەوانى و هاتوچۆ گوێى خۆیان لێ ئاخنیى و بەدوایدا نەچوون، بەڵام تیمێکى خۆبەخشى گەنجانى سلێمانى، تابلۆکانیان چاککردەوە.
هاتووچۆی دەربەندیخان بڕیاریدا کۆتایی بە سەرپێچییە بێزارکەرەکانى شۆفێران بهێنێت و هەڵمەتێکی توندی یەک مانگەی راگەیاند.
نزیکەى دوو هەفتەیە دانیشتوانى ناحیەى شۆڕش بێ ئاون و رۆژانە لە رێگەى تانکەر و بە هەوڵى کۆمپانیا و خێرخوازان ئاو بەسەر ماڵاندا دابەش دەکرا، ئێوارەى دوێنێ خوا کردى و ئاو گەڕایەوە بۆ ماڵان، بەڵام لەگەڵ هاتنەوە ئاوەکە، کارەبا بڕا.
خەلیل ئایۆ، خاڵى دێنیز ئۆنداڤى شێرى کوردان، لە حەسەکەوە بۆ مایکى 964 قسەى کردووە و پەردەى لەسەر زۆر نهێنى ژیانى دێنیز لادەدات.
وەک ئەوەى باسى دەکات، باوکى دێنیز لە 1995 خوشکەکەى خواستووە و هەر ئەو ساڵە چوونەتە ئەڵمانیا و دێنیز ساڵێک دواتر لەوێ لەدایکبووە.