هەڵبژاردەی کوردستان پێکدەهێنرێت

لە کاراتێ سلێمانی یەکەمی کوردستانە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بە مەبەستی دەستنیشانکردنی یاریزانان بۆ هەڵبژاردەی کوردستان لە یاری سۆکی کوشینی کاراتێ بە بەشداری 150 یاریزانی کچ و کوڕ بۆ تەمەنە جیاوازەکان لە سلێمانی پاڵەوانیەتییەک بەڕێوەچوو، تیپی سلێمانی بووە یەکەمی سەر ئاستی کوردستان.

پاڵەوانیەتییەکە ئەمڕۆ شەممە 19.3.2023 لە سلێمانی بەڕێوەچوو، یانەکانی هەولێر، دهۆک، کەرکوک و سلێمانی تێیدا بەشدار بوون.

لە هەر چوار پارێزگایەکەی کوردستان 150 یاریزان لە تەمەنی پێنج بۆ 45 ساڵی لە هەردوو رەگەزی کچ و کوڕ تێیدا بەشدار بوون.

ئەنجامی کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە بۆ تەمەنی خوار 18 ساڵی یانەی سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، دهۆک پلەی دووەم و هەولێر پلەی سێیەم. هااوکات بۆ گورە ساڵانیش، دیسان سلێمانی پلەی یەکەم و دهۆک دووەم و کەرکوک سێیەم بوو.

هێمن عەلی، نوێنەری سازمانی جیهانی سۆکیو کوشین لە هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ئامانج لە پاڵەوانیەتییەکە ئەوەیە کە هەڵبژاردەی کوردستان بۆ یاری سۆکیو کوشین کاراتێ هەڵبژێردرێت، بۆ ئەوەی لە پاڵەوانیەتی جیهانی لە ژاپۆن بەشداری بکەن.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق