پێشینە و ئامێری کشتوکاڵیان پێدەدرێت
دەرووی خێر لە جوتیارانی هەرێم دەکرێتەوە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
جوتیارانی هەرێم هاوشێوەی جوتیارانی عێراق لە قەرزی درێژخایەن و کڕینی ئامێری کشتوکاڵی بە نرخی هەرزان سوودمەند دەبن.
ئەو بڕگەیە لە پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی جێگەی دەکرێتەوە.
جوتیارانی عێراق ساڵانە لە لایەن حکومەتی ناوەندییەوە قەرزی درێژخایەنیان پێدەدرێت و هاوکات بە نرخی پاڵپشتیکراویش ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵیان پێدەدرا.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تۆڕی 964ـی ئاشکرا کرد، رێککەوتنی تەواو لەسەر ئەو پرسە لە لیژنەی کشتوکاڵ کراوە و ئەو پێشنیارە لە پڕۆژەیاساکەدا جێگەی دەکرێتەوە.
دەشڵێت؛ پڕۆژەکە لە گفتوگۆدایە و گرنگیی زۆری هەیە بۆ پاڵپشتیی جوتیارانی هەرێم و عێراق.