کەپرەکانی دوکان بۆ ئەمساڵ نرخیان لە نێوان 60 بۆ 90 هەزار دیناردایە
964+
ئاودێرعومەر- سلێمانی
لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژانی نەورۆز هاوڵاتییانی شاری سلێمانی، بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و سەیرانی خێزانی ڕوودەکەنە ھاوینەھەواری دووکان، ھەرچەندە لایەنی پەیوەندیدار نرخی جێگیری .بۆ کەپر و ڤێلاکانی ناوچە گشتیارییەکان دیاری نەکردووە، بەڵام ماوەی ھەفتەیەکە باس لەوە دەکرێت کە نرخی کەپری گەشتیاری و ڤێلا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە
تۆڕی 964 بەدواداچوونی بۆ نرخی ڕاستەقینەی کەپر و ڤێلاکانی ھاوینەھەواری گەشتیاری دووکان دەکات، چەند خاوەن کەپرێکی گەشتیاری ڕەتی دەکەنەوە کە نرخی کەپر لە ڕۆژانی نەورۆزدا گەشتبێتە 500 ھەزار بۆ ملوێنێک دینار.
موراد عەلی، خاوەن کەپری گەشتیاری بە 964ی وت، ئەوانەی باس لەوە دەکەن کە نرخی کەپری گشتیاری گەشتوەتە سەروو پێنج سەد ھەزار دینار بەھیچ شێوەیەک ڕاست نییە، بەڵام ھەندێک کەپری ڤی ئایپی گەورە و فراوان ھەن کە لەسەر ڕووباری دووکان درووسکراون و لەرۆژانی ئاساییدا نرخی ئەو کەپرانە بە 170 دۆلار، بەڵام ڕەنگە ئێستا نرخەکەی گەشتبێتە 250 بۆ 300 دۆلار ئەوانیش چەند کەپرێکی کەمن.
“ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەیرانگەکەی ئەوان بۆ ھەر دوو ڕۆژەکەی نەورۆز نرخی یەک کەپر بە 90 ھەزار دینارە، پێشتر ئەو کەپرانە لای ئەوان بە 15 ھەزار دینار بۆ 25 ھەزار دینار بووە، .ئەمساڵ بارودۆخی کەش و هەواش کاریگەری هەیە لەسەریان چەندین کەپریان بەتاڵە و نەگیراوە
مام قادر، خاوەنی کەپری سەنای گەشتیاری بۆ تۆڕی 964 وتی، نرخی یەک کەپر بۆ یەکەم ڕۆژی نەوزۆر لەسەیرانگەکەی ئەوان بە 60 ھەزار دینارە و ئەوان نرخی کەپریا ن بۆ گەشتیاران بەرز نەکردووەتەوە،
ئاشکراشیکرد، ھەندێک خاوەن کەپر لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژانی نەورۆز و وەرزی بەھار، باس وخواستی گران بوونی نرخی کەپر و ڤێلاکانیان دەخەنەڕوو، زۆرجار دۆخەکە دەقۆزنەوە
پێداچوونەوە: توانا نەقی