لە سنوورى شه‌قڵاوه مه‌ترسیدارترین مین له‌ناوبرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكى سه‌ر به قه‌زاى شه‌قڵاوه، مه‌ترسیدارترین مین له‌ناوبرا، له‌كاتێكدا رۆژێك پێشتر له به‌شێكی مزگه‌وته‌كانى سنوورى ئه‌و قه‌زایه رێنمایی خۆپارێزى له مین، به خه‌ڵكی درابوو.
گوندى كه‌وه‌رتیان، نزیكه‌ى 40 خێزانى لێده‌ژی، سه‌ر به ناحیه‌ى هیرانى سنوورى شه‌قڵاوه‌یه، خه‌ڵكه‌كه‌ى به‌كارى كشتو‌كاڵى و ئاژه‌ڵدارییه‌وه خه‌ریكن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 965، رۆژی هه‌ینى 17.3.2023 له به‌شێكی مزگه‌وته‌كانى سنوورى شه‌قڵاوه به‌راسپارده‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مینى هه‌ولێر، مامۆستایانى ئایینى له به‌شێكی وتاره‌كانى نوێژى هه‌ینیان باسیان له خۆپارێزی و ئاگاداربوون له مین و ته‌قه‌مه‌نى كردووه.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین هەولێر، به 964ـى راگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌و گونده مینێكی جۆرى ڤاڵماریان دۆزیبووه‌وه، به رێنمایی ئه‌وان له شوێنێكى پارێزراو دانرابوو تا تیمه‌كانیان چوونه ئه‌و گونده‌وه مینه‌كه‌یان له‌ناو برد.
وتیشی “ڤاڵمارا به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین مینى تاكه‌سی داده‌نرێت، كه به V69 ناسراوه”.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه تا ئێستا له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه 21 كێڵگه‌ى مین به رووبه‌رى 853 هه‌زار و 727 مه‌تر دووجا له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه پاككراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به مین و ته‌قه‌مه‌نیش هه‌ر له‌و سنووره تا ئێستا 16 كێڵگه‌ى مین له‌و سنووره پاككراوه‌نه‌ته‌وه.
وتیشی “هێشتا 23 كێڵگه مینى تر له‌سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه ماون، بۆیه به‌پێویستمان زانى خه‌ڵكی ئه‌و سنووره له هه‌موو رێگایه‌كه‌وه ئاگادار بكرێنه‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى مینى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى وت “له‌به‌شێكی زۆرى زنجیره چیاى سه‌فین، مین و ته‌قه‌مه‌نى بوونیان هه‌یه، به تایبه‌تیش مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانى سه‌رده‌مى شۆڕشى ئه‌یلوول”.