دانی ئالڤێش له‌ داخی ژنه‌كه‌ی مانی گرتووه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

دانی ئەلڤێسی یاریزانی بەڕازیلی، له‌ زیندان مانی له‌ خواردن گرتووه‌، چونكه‌ ژنه‌كه‌ی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوه‌.

ئەلڤێس له‌ مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به‌ تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر كچێك ده‌ستگیر كراوه‌، سه‌ره‌تاش ره‌تیكردبووه‌وه‌ كچه‌كه‌ بناسێت، به‌ڵام دواتر ئیسپات بوو ئه‌و فیعله‌ قۆڕه‌ی كردووه‌.

رۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاوی كرده‌وه‌، ئەلڤێس ئێستا لەو زیندانەی تێیدا دەستبەسەرە، مانی لە خواردن گرتووە، چونکە ژنەکەی داوای جیابوونەوەی لێدەکات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، ئالڤێش به‌ ته‌واوی تێكشكاوه‌ و ده‌مارگیر بووه‌، چه‌ند رۆژێكیشه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و هیچی نه‌خواردووه‌.