تیروپشكه‌كانی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ یاریی به‌هێزی لێكه‌وته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تیروپشكی قۆناغی هه‌شتی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و یۆرۆپالیگ ئه‌نجامدران، یاریی به‌هێزیش له‌ هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تییدا دێنه‌ ئه‌نجامدان.

تیروپشكه‌كان له‌ باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا “یوێفا” ئه‌نجامدران، له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ناسراو به‌ “چامپیۆنزلیگ” ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ كه‌وتنه‌وه‌:

ریال مه‌درید – چێڵسی
مانچێسته‌ر سیتی – بایرن میونشن
میلان – ناپۆلی 
ئینته‌رمیلان – بێنفیكا.

یارییه‌كانی چوونی قۆناغی هه‌شت له‌ 11 و 12ی نیسان و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ 18 و 19ی نیسان به‌ڕێوه‌ده‌چن.

هاوكات تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتاییش ئه‌نجامدرا و تێیدا براوه‌ی “ریال مه‌درید – چێڵسی” به‌رامبه‌ر براوه‌ی “مانچێسته‌ر سیتی – بایرن میونشن” یاریی ده‌كه‌ن، براوه‌ی یاریی “میلان  – ناپۆلی” له‌گه‌ڵ براوه‌ی “ئینته‌رمیلان – بێنفیكا” یاریی ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها دواتر تیروپشكی خولی ئه‌وروپا “یۆرۆپالیگ” ئه‌نجامدرا و ئه‌ویش یاریی به‌هێزی لێ كه‌وته‌وه‌:

مانچێسته‌ر یونایتد – سێڤییا 
یوڤێنتۆس – سپۆرتینگ لیشبۆنا
بایه‌رلیڤه‌ركوزن – سانت جیلواز
فاینۆرد – رۆما.

یارییه‌كانی چوونی قۆناغی هه‌شت له‌ 13ی نیسان و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ 20ی نیسان ده‌كرێن.

هه‌روه‌ها له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، براوه‌ی فاینۆرد و رۆما، له‌گه‌ڵ براوه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزن و سانت جیلواز یاریی ده‌كات، براوه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و سێڤییا، به‌رامبه‌ر براوه‌ی یوڤێنتۆس و لیشبۆنا یاریی ده‌كات.