گەنجێکی کەلار فیلمەکانی دەگاتە فێستیڤاڵەکانی ئەوروپا
964+
هونەر فارس – گەرمیان
هەریەک لە فیلمەکانی “هەورەبان و خنور” بۆ فێستیڤاڵی ئەوروپا هەڵبژێردراون و لە سەرەتای مانگی چواردا لە بارشەلۆنەی ئیسپانیا نمایشدەکرێن.
فیلمەکان لە نوسینی نەبەرد فوادە و هەریەک لە گۆران سەرگەڵووی و محەمەد مستەفا، کاری دەرهێنانیان بۆ کردووە.
هەریەک لە جەزا حەمە سەعید و مەریوان کەریم وەک ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵیان لە فیلمی هەورەباندا بینیووە، ئەکتەرە سەرەکیەکانی فیلمی خنوریش، لە ساوان خالید و بەیەنا ئەحمەد و هونەر حەسەن پێکهاتوون.
نەبەرد فواد نوسەری فیلمەکان بۆ 964 وتی، یەکێک لە فیلمەکان لەسەر ئەرکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئەوی دیکەیان کارێکی سەربەخۆیە و ئەکتەرەکان بەشێوەی خۆبەخش کاریان تێداکردووە.
فیلمەکان فیلمی کورتن و پیشتر “خنور” لە یەکێک لە فێستیڤاڵەکانی بەرلین بەشداری پێکراوە.
نەبەرد فوادی تەمەن 37 ساڵ، گەنجێکی دانیشتووی کەلارە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زانکۆی ئەستەمبوول، ئێستاش کۆتا قۆناغی دکتۆرا دەخوێنێت لە زانکۆی تاران.
نوسەر خاوەنی نوسینی هەریەک لە کورتەفیلمەکانی “پەیژە، هەورەبان، خنور”ەو لە ئێستاشدا سەرقاڵی نوسینی کورتە فیلمی “نارنجی مردو”وە.
بۆ 964 یشی ئاشکراکرد، ئەمە کۆتا نوسینی دەبێت لە بواری کورتە فیلمدا و لەمەودووا هەنگاوی گەورەتر دەنێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی