وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق

دامەزراندنی زیاتر لە هەشت هەزار کەسی راگەیاند

964+
فەهمی نەبی
لە بڕیارێکی نوێیدا وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراق، بڕیاری دامەزراندنی زیاتر لە هەشت هەزار کەسی بڵاوکردەوە، کە سەرجەمیان هەڵگری بڕوانامەی ماستەرن و ناونیشانی مامۆستای یاریدەدەری پێداون.

ماڵپەڕی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، رۆژی 16.3.2023 دەقی فەرمانەکەی بڵاوکردوەتەوە کە واژۆی نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە، فەرمانی دامەزراندنی بۆ هەشت هەزار و 328 کەس دەرکردوە.

لە هەواڵەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەش هاتووە، دامەزرزاوەکان ناونیشانی مامۆستای یاریدەدەریان پێدراوە، مووچەی بنەڕەتی هەریەک لەوان 374 هەزار دینار دەبێت، لەگەڵ شایستە داراییەکانی وەک خزمەتی زانکۆیی.

وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای لەو کەسانە کردوە لەماوەی 10 رۆژ سەردانی وەزارەت بکەن بۆ رایکردنی کاروباری دامەزراندن.

لەم لینکە ناوی دامەزراوەکان دەبینن.